چوار کەس بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، دەستگیرکردنى چوار کەس لە قەزای سۆران بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند، هەروەها دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/نیسان/2022) بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان لە قەزاى سۆران لە سێ چالاکى جیاواز چوار ئالوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، لە کاتى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکان، "ماددەى هۆشبەرى جۆرى ( کریستال ) و (هێرویین ) و کەل و پەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەریان پێبووە".

ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لە یاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین