ئازاد تۆفیق: دیدارى یەکێتى دەتوانێت مووچەى خەڵکى دابین بکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پێشووى مەکتەبى ڕاگەیاندنى یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان و پارێزگارى ئێستاى هەڵەبجە ڕەخنەى توند لە حیزبەکەى دەگرێت و دەڵێت کەس بە تەماى ئەوە نەبێت یەکێتى ببێتەوە بە یەکێتى مام، چونکە کەسیان ناتوانى مام بن.

ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجە لەمیانى بەشداریکردنى لە (دیدارى یەکێتى) ڕەخنەى زۆرى لە حیزبەکەى گرت و گووتى، لە دواین هەڵبژاردندا پارتى (413) هەزار دەنگى لە ئێمە زیاتر هێناوە، نەوەى نوێ  (233) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، نەوەی نوێ تەمەنی بەقەد تەمەنی كۆترێكە، نە مێژووی هەیە نە كوولتور، نە بارەگاى هەیە، ئێمە (130) هەزار دەنگمان لە نەوەی نوێ زیاتر هێناوە.

ئازاد تۆفیق، لە بەشێکى ترى وتارەکەى لە دیداری یەكێتی ڕاشیگەیاند، دەتوانێت موچەی خەڵكی دابین بكات؟! دەكرێت خەڵك لەسەرەگرتندا نەمرێت؟ من لە هەڵەبجە تائێستا سێ دامەزراوەی گەورەم موچەی وەرنەگرتووە.

سەبارەت بە ناڕەزاییەکانى خەڵکى سنوورى سەوز گووتیشى، زۆر سەیرە، دەوڵەمەند لێمان ناڕازییە، ئەوەشی عەرەبانەیەكی پێیە لێمان ناڕازییە، دەرچووی زانكۆ لێمان ناڕازییە، ئەوەشی نەخوێندەوارە لێمان ناڕازییە.

لەسەر هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان، بە بۆچوونى ئازاد تۆفیق، ئەگەر هەڵبژاردن بە چوار بازنە بكرێت، یەكێتی (20) كورسی دەهێنێت، نەوەی نوێ (18) كورسی، پارتی (43) كورسی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین