پۆلیس ئەو بکوژەى دەستگیرکرد، کە دوێنێ شەو لە هەولێر هاووڵاتییەکى کوشتبوو کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى هەولێر دواى (24) کاتژمێر لە کوژرانى هاووڵاتییەک لە یەکێک لەگەڕەکەکانى هەولێر ئاشکراى دەکات، توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ (8/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "دوای بەدواداچوونێکی زۆر لەسەر تاوانى كوشتنى شەوی رابردوو وەلەژێر فشارێکی زۆری ھێزەکانمان بكوژ به ناوی (م.ھ.ی) تەمەن (31) ساڵ خۆی رادەستی پۆلیسی ھەولێر کرد."

ئەم ڕاگەیێندراوەى پۆلیسى هەولێر لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەینى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کاتژمێر (١:٤٠)ی شەو هێزەکانی هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شێخ احمد تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

روونیشیکردبووەوە،  توانرا "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا شوناسنامەی کوژراوەکە ئاشکرا کرا بەناوی (امیر حمد مستەفا)، تەمەن (33) ساڵ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین