لە سلێمانى پێنج کەس بە تۆمەتى فاڵگرتنەوە دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، لە چەند گەڕەکێکى پارێزگاى سلێمانى پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینى (8/نیسان/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "پاش چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو."

ئەوەش هاتووە، "لە ئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (ب، ع، غ لەدایکبووی ١٩٦٦ - پ، ر، أ لەدایکبووی ١٩٧٣ - ن، س، أ - ح، ح، ع لەدایکبووی ١٩٤٧ - غ، ب، ع لەدایکبووی ١٩٥٦) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین