سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پێویستە حكوومه‌تى عیراق كوردانى فه‌یلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە (42)مین ساڵیادى جینۆساید و شەهیدانى کوردانى فەیلیدا ڕایدەگەیێنێت، "ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشتگیرییان له‌ شۆڕش و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌، سه‌تان هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل له‌ كوردانى فه‌یلى له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى جینۆسایددا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمى پێشووى عیراق ڕووبه‌ڕووى ڕاگواستن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ بوونه‌وه‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (4/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بە بۆنەى (42)مین مین ساڵیادى جینۆساید و شەهیدانى کوردانى فەیلیدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "داوا له‌ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ كوردانى فه‌یلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه‌ و به‌ ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ و زه‌ویوزار و ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رییان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت."

 

دەقى په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ یادى شه‌هیدانى كوردانى فه‌یلیدا: 

ئه‌مڕۆ له‌ یادى چل و دوو ساڵه‌ى جینۆساید و شه‌هیدانى كوردانى فه‌یلیدا، به‌ ڕیز و شكۆوه‌ شه‌هیدان و قوربانییانى كوردانى فه‌یلى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.

ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشتگیرییان له‌ شۆڕش و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌، سه‌تان هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل له‌ كوردانى فه‌یلى له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى جینۆسایددا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمى پێشووى عیراق ڕووبه‌ڕووى ڕاگواستن و ده‌ركردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ بوونه‌وه‌ و ده‌یان هه‌زاریان یه‌كجارى بێسه‌روشوێن كران.

له‌ كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق ئه‌م تاوانه‌ى به‌ جینۆساید ناساندووه‌، له‌م یاده‌دا داوا له‌ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ كوردانى فه‌یلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه‌ و به‌ ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ و زه‌ویوزار و ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رییان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت.

سڵاو له‌ گیانى پاكى شه‌هیدان و یادیان به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/4

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین