بافڵ تاڵەبانى: هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەکەمان نادەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەى لەگەڵ فراکسیۆنی حیزبەکەی ڕایدەگەیێنێت، "هەموو هەنگاو و بڕیارێکمان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمانە."

ئەمڕۆ شەممە (26/ئادار/2022) بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنى یەکێتى کۆبووەوە و ڕاگەیاند، "بە پشتبەستن بە مێژووی سەربەرزی یەکێتی و گەلەکەمان هەموو هەنگاو و بڕیارێکمان لەپێناو یەکڕیزی و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمانە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى بافڵ تاڵەبانى، لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی یەکێتی لەسەر دوایین هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق و پرۆسەى هەڵبژردنى سەرۆک مارى عێراق گفتوگۆى لەبارەوە کراوە.

بافڵ تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکەدا ڕاشیگەیاند، "یەکێتی هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەکەمان نادات و هیچ ئیرادەیەکی سەپێنراویش قبوڵ ناکات." 

 

 

 

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین