رووسیا و ئۆكراینا لەسەر چەند بابەتێکى گرنگ نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتن تورکیە

نوچەنێت:

دوای سەردانی بۆ رووسیا و ئۆكراینا، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرای كرد، "هەردوو وڵات لە سەر پرسە گرنگەكان لە رێككەوتن نزیك بووینەوە."

ئەمرۆ یەكشەممە (20/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "رووسیا و ئۆكراینا لەسەر پرسە گرنگەكان لە رێككەوتن نزیكبووینەوە، ئەگەر لە هەنگاوەكان پاشگەز نەبنەوە ئومێدەكەم بەو نزیكانە ئاگر بەست رابگەینن."

ئێوارەی هەینی رابردووش سەرۆكی شاندی رووسی رایگەیاند، "نزیكیەك لە هەڵوێستەكانمان هەیە، كە پێویستە هاوشێوەی سوید و نەمسا ئۆكرایناش بێلایەن بێت، لە پرسی داماڵینی چەك لە ئۆكرایناش بەرەو پێشچوون هەیە، بەڵام لەسەر هەندێك رێككەوتنی ئەمنی كە ئۆكراینا داوای دەكات ناكۆكین." 

دەربارەی ئەو لێدوانانەی سەرۆكی شاندی رووسی میخایلۆ بۆدۆلیاك، راوێژكاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی  رایگەیاند، "ئەو لێدوانەی سەرۆكی شاندی رووسیا تەنیا داواكارین، هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر وەستانی هێرشەكانی رووسیا و كشانەوە و زەمانەتی ئەمنی بەگوێرەی رێككەوتنكی كۆنكرێتی زۆر روونە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین