ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوو رۆژ پشوی راگەیاند

نوچەنێت

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، لە نوسراوێکی فەرمیدا بەبۆنەى جەژنی نەورۆزەوە دوو رۆژ پشوی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوار شەممە(16/ئازار/2022 ) ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەفەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژانى یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پشوى فەرمییە لە دامودەزگاکانی عێراق، بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە.

لە نوسراوەکە هاتووە: http://www.cabinet.iq/ArticleShow.aspx?ID=12068بەهۆى جەژنی نەورۆزەوە بڕیاردرا لە 20ی3 تاوەکو 24ی 3 پشوی فەرمی بێت.

بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە سێ رۆژ پشوی فەرمی دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین