مەسرور بارزانى و مستەفا کازمى: دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە دەبێت بوەستێنرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى دەخاتەڕوو و هەروەک دەشڵێت، "دەبێ ئەم هێرشانە بوەستێندرێ."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەرنووسیویەتى، "ئەمڕۆ پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و تاوتوێی ئەو هێرشە دوژمنکارانەمان کرد، بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی هاووڵاتییانی سڤیل".

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا دەشڵێت، هەردوولامان هاوڕابووین "کە دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر سەروەری عێراق دەبێت بوەستێنرێت".

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى هێرشەکەى دوێنێ یەکشەممە بۆ سەر هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیرانى عێراق، بەی یاوەرى هەر یەکە لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەیشتنە هەولێر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین