بافڵ تاڵەبانى: ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر هێرشەکە مووشەکییەکەى سەر شارى هەولێر پافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەتووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022)، بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر مووشەکبارانکردنى هەولێر لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە پەیامێکدا دەڵێت، "‎پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین."

 هاوسەرۆکى یەکێتى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە، "دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و رووبەڕووی تەحەدییەکان بووەستینەوە." 

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە (13)ـى ئادارى (2022)، چەند مووشەکێک ئاراستەى هەولێر کرا، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە جگە لە زیانى ماددى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین