سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەمار حەکیم دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەمار حەکیم و سەرکردایەتی نوێی رەوتی حیکمە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/ئازار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەمار حەکیم و سەرکردایەتی نوێی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ خزمەتکردن بە گەل و وڵات سەرکەوتوو بن.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش و کاری پێکەوەیی لەنێوان تەواوی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراقدا کردەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و گفتوگۆ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و راستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی.

هەر بەپێی راگەیێنداوەکە، عەممار حەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و سه‌رکردایه‌تی ره‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و داکۆکی لە پەیوەندیی دێرین و پتەوی نێوان ھەردوولا کردووەتەوە و ھیوای خواست بە ھاریکاری و لێکگەیشتنی ھەموو لایەنەکان، سەختییەکانی دۆخی ئێستای وڵات تێبپەڕێنرێن و کۆتاییان پێ بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات، هه‌مووان پێکه‌وه‌ کۆبکاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین