بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

بنکەی نەهێشتی ماددەی هۆشبەر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، دەیویست ماددەی هۆشبەر لەو دەروازەیەوە بهێنێتە هەرێمی کوردستان و دواتر بیگوازێتەوە بۆ ئوسترالیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 2/ئازار/2022) کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: تۆمەتبارێکی ئێرانیان دەستگیرکردووە، کە دەیوست ماددەی هۆشبەر لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی ئوسترالیا بکات.  

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئەو ماددە هۆشبەرەی کە تۆمەتبارەکە دەیویست رەوانەی دەرەوەی بکات لە جۆری کریستاڵ بووە، تواندویەتیەوە و لە نێو چەند لێف و سەرینێک شاردویەتییەوە. 

هاوکات ئاشکرایان کردووە، کە هەر ئەمڕۆ  چوارشەممە بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران سێ کەسیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەریان لە جۆری تریاک پێبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین