تەرمی هاونیشتیمانییەک دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، تەرمی هاونیشتمانییەکیان لە هەولێر دۆزیوەتەوە و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە( 27/شوبات/2022) راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی لە بەستی دارەتوو راگەیاند.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێردەڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران سادق ئیسماعیل) کە باری دەرونی تەواو نەبووە و لە ئاکرێ-وە هاتبووە هەولێر، پێشتر نەخۆشی لەهۆشچوونی هەبووە. 

هۆگر عەزیز ئەوەشی راگەیاند: ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتو و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لێکۆڵینەوە لە بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە، 37رۆژ لە مەوبەر بەهۆی لافاوەکەی دارەتوو ون بووە. ئەمڕۆ لە بەستی دارەتوو دۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین