مونا قەهوەچى: سەرجەم فراکسیۆنەکان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/شوبات/2022)، مونا قەهوەچی، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لە دواین کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان گەیشتینە ئەنجامێک، کەوا هەموویان هاوڕابوون هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت."
هەروەها مونا قەهوەچى گووتیشى، " هەموو فراکسیۆنەکان وە هاوڕان لەسەر ئەوەى هەموارى یاساى کۆمیسیۆن و یاساى هەڵبژاردن بکرێتەوە و لیژنەى نووسینەوەى دەستوورى هەرێمى کوردستانیش کارا بکرێتەو."
سەبارەت بە چۆنیەتى ڕێککەوتنى لایەنە سیاسییەکان لەسەر هەموارکردنەوەى یاساى کۆمیسیۆن و هەڵبژاردان سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ڕاشیگەیاند، "ئەم پرسە پێویستى بە سازان هەیە، چونکە رەهەندى نیشتیمانی و سیاسى هەیە، پارتى دیموکراتى کوردستان لەم ڕووەوە دەستپێشخەرێکى کردووە، کە ئەم یاسانە بە زۆرێنە و کەمینە تێناپەڕێندرێن، بەڵکو بە سازان هەموار دەکرێتەوە."
دەربارەى دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مونا قەهوەچى گووتى، "ماوەیەک لەمەوبەر سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسانە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆبووەوە، لە دواین هەوڵیش فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى و دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەن و پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوە، هەر کاتێک سەرۆک نێچیرڤان بارزانى مەرسومى دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردن دەرکرد ئێمە پێشوازى لێ دەکەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment