وەزیری پەروەردە: پڕۆگرامی پۆلی 12کەم ناکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە چەند بژاردەیەک بۆ درێژکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن هەیە و کەمکردنەوەی پرۆگرامی پۆلی 12 پێویست نییە.

ئەمڕۆ( 20/شوبات/2022) د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو خوێندن زووتر دەستیپێکردووەتەوە، لەڕووی دەوامکردن کێشەمان بۆ دروست نەبووە، بۆیە کەمکردنەوەی پرۆگرامی پۆلی 12 پێویست نییە. کەمکردنەوەی مەنهەج زیان لە قوتابیان دەدات و دواتر ئەوە دروست دەبێت، کە دەگوترێت بەهۆی کەمکردنەوەی پرۆگرام نمرە بەرزدەبێتەوە، بۆیە نامانەوێت زیان لە قوتابیان بدەین

وەزیری پەروەردە، روونی کردەوە بەدواداچون دەکەن تاوەکو بزانن دەتوانن وادەی خوێندن درێژبکەینەوە، یاخود چەندە دەتوانین وادەکە درێژبکەینەوە، چەند بژاردەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەوە، بەڵام بژاردەی کەمکردنەوەی پرۆگرام هیچ کەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نەبووە.

ئالان حەمە سەعید، ئەوەشی خستەروو لە ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن، ئەوا قوتابیان دەکەونە نێو گەرمای هاوینەوە و پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین