بۆریس جۆنسۆن: ئەگەری رودانی جەنگێکی درێژخایەن هەیە
نوچەنێت
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی BBC دەڵێت: روسیا پلانی هەڵگیرساندنی جەنگێکی هەیە کە لە ساڵی 1945وە روینەداوە.
بۆریس جۆنسۆن، لە گفتوگۆیەکدا لە میونشن کە سەرکردەکانی جیهان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن، چاویان بە یەکتردەکەوێت رایگەیاند: زانیارییە هەواڵگرییەکان باس لەوە دەکەن کە روسیا بەنیازی داگیرکارییە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا،هۆشداری دەدات کە هەر پێکدادانێک دەکرێت خوێناوی و درێژخایەن بێت، پێدەچێت ڤلادیمیر پوتن, بەشێوەیەکی نالۆژیکی بیربکاتەوە وئەو کارەساتە نەبینێت کە ئەگەری رودانی هەیە.
بۆریس جۆنسن، هاوکات باس لە پێشنیازی گەمارۆی زیاتر بۆسەر روسیا دەکات ئەویش راگرتنی کۆمپانیاکانی مامەڵەکردن بە پاوەند و دۆلاری کۆمپانیا روسییەکانە لە کاری بازرگانیدا. هاوکات جەخت لەسەر بەهێزتربونی ناتۆ دەکاتەوە ئەگەر روسیا پێیوابێت بە کاری داگیرکاری ئۆکرانیا لاوازی دەکات.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەرکردەکانی رۆژئاوای گوتووە، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی روسیا نەک تەنیا لە رۆژهەڵاتەوە پلانی چوونە نێو ئۆکرانیا دەدەن لە دۆنباسەوە، بەڵکو لە بێلاڕوسیشەوە هەوڵی چونە نێو ئەو وڵاتە دەدەن، پێیوایە کە پلانی rوسیا بەو شێوەیە کە ئەگەر جەنگ هەڵگیرسێت . گەورەترین جەنگ دەبێت لە ئەوروپا کە لە ساڵی 1945ـەوەروینەداوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment