سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەماڵەى خانه‌میر مسته‌فا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بۆ کۆچى دواییى خانەمیر مستەفا، پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و وه‌فادار بوو."

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى خانەمیر مستەفا دەکات و لە پەیامێکدا دەڵێت، خوالێخۆشبوو "هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌ت و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتمان به ‌سه‌ر برد"

 

دەقى پرسەنامەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خانه‌میر مسته‌فا، خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم. له‌ یه‌زدانى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو خانه‌میر مسته‌فا، له‌ خانه‌واده‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕى كوردستانه‌ و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌ت و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتمان به ‌سه‌ر برد و نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و وه‌فادار بوو. گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/2/14

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین