هەڵمەتى لابردنى زێدەڕۆیى سەر شەقامەکان لە هەولێر دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

قایمقامیەتى هەولێر هەڵمەتێک بۆ ڕێکخستنەوەى شەقامەکان دەست پێدەکات و سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێریش دوو مۆڵەت بەو شوێنانە دەدات کە زێدەڕۆییان لەسەر شەقامەکان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/شوبات/2022)، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێک بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان لە سنووری هەر شەش شارەوانی سنووری قەزای ناوەندی هەولێر دەستپێدەکات.

نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو هۆتێل و مارکێتانەی زێدەڕۆییان لەسەر شەقامەکان دروستکردووە، ئاگادار دەکرێنەوەهەر کەسێک پابەند نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گووتى،  هەڵمەتى نەهێشتنى زێدەڕۆییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە دوای ئەو وادەیە هەر دووکاندارێک سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتبى، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین