بافڵ تاڵەبانى سەردانى سەرۆک بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى، گەیشتە سەلاحەددین، وا بڕیارە پرسى سەرۆک کۆمارى عێراق تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوبات/2022) بافڵ تاڵەبانى  گەیشتە سەلاحەدین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى، وا بڕیارە پاش کەمێکى دیکە کۆبوونەوەکە دەست پێبکات.

بەپێى زانیارییەکان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆک مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى پرسى سەرۆک ۆکارى عێراق و هەنگاوەکانى پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق دەبێت.

پێشتر فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند بوو، ئەمڕۆ لە سەلاحەدین بافڵ تاڵەبانى سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین