وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لێکتێگەیشتنێک واژۆ دەکەین کوردستانی

بە مەبەستی دەستکردن بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هه‌رێمى کوردستان، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی  ئەڵمانی واژۆ کرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ( 10/شوبات/2022)  وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێکردن له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ساڵی 2012وە ماستەرپلانی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی هەرێمی کوردستان دانراوە، ئێستا حکومەت دەیەوێ کاری تێدا بکات و کۆمپانیای دۆیجەبان  بۆ ئەم مەبەستەهێنراوە، بۆ ئەوەی تا لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واژۆ بکەین، پێمان بڵێ پڕۆژەکە ماوە و تێچووی چەندە.

دانا عەبدولکەریم ئەوەشی راگەیاند، کە پڕۆژەکە پێویستی بە کات و تێچووی زۆرە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین