بافڵ تاڵەبانى: کات ماوە لەبەردەم هێزەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن کوردستانی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکى یەکێتى لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکى ڕەوتى حیکمە جەخت، لەسەر پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان دەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتیمانى.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، دۆخی سیاسی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان تاوتوێکرد و جەختیان لە رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کردەوە.

بافڵ تاڵەبانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کات ماوە لەبەردەم ھێزەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین