سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە یەکگرتووی ئیسلامیى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى بە بۆنەى (28) ساڵیادى دامەزراندنى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان، پیرۆزبایى لە سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (5/شوبات/2022)، سەرۆک بارزانى لە پەیامەکەیدا بۆ سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەڵێت، "بە پێزانینەوە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە درێژایی تەمەنی سیاسیی خۆی خاوەنی هەڵوێستی میانڕەو و بەرپرسانە بووە و لە زۆر وێستگەدا یارمەتیدەری تەبایی سیاسیی بووە." 

دەقى پەیامى سەرۆکى بارزانى بۆ مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

بە پێزانینەوە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە درێژایی تەمەنی سیاسیی خۆی خاوەنی هەڵوێستی میانڕەو و بەرپرسانە بووە و لە زۆر وێستگەدا یارمەتیدەری تەبایی سیاسیی بووە. هیوادارم لە سایەی فرەیی و پڕۆسەی دیموكراسیی كوردستاندا برایەتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەت بەرژەوەندیی باڵاكانی گەلەكەماندا بین.

مسعود بارزانی

5ی شوباتی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین