مەکتەبى سیاسیى یەکێتى: هیچ هەڤاڵێک رێگەپێدراو نییە لێدوان بۆ راگەیاندنی پارتی بدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى نووسراوێک، کە ئیمزاى بافڵ تاڵەبانى لەسەرە، هەریەکە لە (خالید سەلام سەعید شوانی و ئەحمەد حەمەکەریم باوەشێخ) دەکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بە بڕیارى کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هیچ ئەندامێکى یەکێتى بۆى نییە لێدوان بۆ مێدکانى پارتى بدات.

ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى بڕیارى بافڵ تاڵەبانى، کە لە (27-1-2022) واژۆى لەسەر کردووە، قوباد تاڵەبانی رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتی و پرۆتۆکۆلی حیزب دەخرێتە ژێر سەرپەرشتیی سکرتاریەتیی مام جەلال. 

هەروەها بەپێى ئەو نووسراوانەى بڵاوبۆتەوە بافڵ تاڵەبانى بڕیارداوە، "مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال تەنها ئۆرگان دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان."

جگە لە بڕیارەکانى بافڵ تاڵەبانى، بەبڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی "هیچ هەڤاڵێک رێگەپێدراو نییە کە چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە رەسمی و ناڕەسمییەکانی راگەیاندنی پارتی بدات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین