فەیسەڵ عوسمان پێشانگای "سێبەری باران" دەکاتەوە
لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ى کانوونی دووەمی 2022 فەیسەڵ عوسمان نیگارکێش لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتى، "پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی سێبەری بارانە، رەنگەکان زیاتر بە رەنگی ئاوییە و رەنگی رەشی زۆر تێدا بەکارهاتوون. هیچ تابلۆیەکی زەیتیم دانەناوە. هەر رەنگێک مامەڵەی لەگەڵ ئاودا تێدا کرا بێت من کارم لەسەر کردووە، تابلۆکانیش گوزارشت لە (زستان و بەفر و باران) دەکات هەر بۆیە ناویشم لێناوە سێبەری باران".
سبهى پێنجشهممه پێشانگاکە لە سەنتەری قەڵای هەولێر دەکرێتەوە، پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و 40 تابلۆ له خۆ دهگرێت و دواتریش له سلێمانى دهكرێتهوه.
فەیسەڵ عوسمان سەبارەت بە پێشانگاکەی دەڵێت، " ئەوە (21)یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی منە کە کردوومەتەوە، ئێستاش ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی I W H جیهانییە کە بنکەی سەرەکی لە وڵاتی کەنهدایە، لە عێراقیش من ئەندامم لەو رێکخراوەدا، پێش سێ رۆژ فێسیڤاڵێکی نێودەوڵەتی کرا لە بەغدا من لەو فێستیڤاڵەدا بەشداربووم تێیدا (37) وڵات بەشداربوون".
ئهو هونهرمهنده ههندێك زانیارى لهسهر رێكخراوهكه دا و گوتى، "I W H رێکخراوێکی رەنگی ئاوی جیهانییە تایبەتە بەو هونەرمەندانەی رەنگی ئاوی بەکار دەهێنن، بەڵام من ئەندامێکم لە لقی عێراق هەوڵمدا لە کوردستان لق ههبێت، گوتیان نابێت دەبێت له ههر وڵاتێك لقێك ههبێت، ئەو لقەش بەغدایە. لە هەموو کار و چالاکییەکان لەدەرەوەشدا بەشداربووم لە ئیتاڵیا،ئیمارات، پاریس، لە زۆربەی وڵاتەکان بەشدابووم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment