به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر ره‌خنه‌ له‌ هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

عه‌لى حه‌جۆ هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوخۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ دۆسیه‌ى داعش ره‌خنه‌ له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ چێندراوه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى كانوونى دووه‌مى 2022 عه‌لى حه‌جۆ په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ هێرشه‌كى زیندانى سناعه‌ له‌ غوێرانى شارى حه‌سه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ژماره‌یه‌كى زۆرمان له‌ تیرۆرستان  كوشتوون و ژماره‌یه‌كیش گیراون".

عه‌لى حه‌جۆ رایده‌گه‌ێنێ كه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ راگه‌یێندراوه‌ و تا 31ى ئه‌م مانگه‌یش به‌رده‌وا ده‌بێت. له‌ به‌شێكى قسه‌كانى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ گوایه‌ ده‌ستى له‌و هێرشه‌ى داعش هه‌بووه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ره‌خنه‌ له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت له‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌میان له‌ دۆسیه‌ى داعشه‌ گیراوه‌كانى سووریا نواندووه‌ كه‌ به‌ "بۆمبى چێندراو" وه‌سفیان ده‌كات و ده‌شڵێ، "داوایان لێده‌كه‌ین له‌ له‌ناوبردنى ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ هاوكاریمان بكه‌ن".

هه‌ر ئه‌مڕۆ روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌ ژماره‌ى كوژراوه‌كان له‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا بۆ 154 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌كدارانى داعش خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین