عێراق ده‌ستى به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك كرده‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، دواى چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ستان، ده‌ستى به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى كردووتەوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى دووه‌مى 2022  وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كرد كه‌ ده‌ستى به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى كردووه‌ته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو سه‌رچاوه‌كان له‌ توركیا رایانگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك  له‌ناو خاكى توركیا هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك وه‌ستاوه‌ چونكه‌ زیان به‌ بۆرییه‌ نه‌وته‌كان گه‌یشتووه‌. سه‌رچاوه‌كانى توركیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى تاوه‌رى كاره‌با بووه‌، نه‌وه‌ك كرده‌ى تر.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، "به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ بڕى 75 هه‌زار به‌رمیل ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه‌". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وه‌ستانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ كار له‌ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین