پۆلیسى هەولێر دوو کەسى بە تۆمەتى ئاژاوەگێڕى و هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەتى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار بە تۆمەتى ئاژاوەگێڕى ڕادەگەیێنێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (14/کانوونى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع) بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد."

هەروەها دەشڵێت، "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (21ی چەک)، ڕاگیران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین