فازڵ میرانى: ئەوەى دوێنێى لە پەرلەمانى عێراق ڕوویدا کۆتایی دونیا نییە کوردستانی

نوچەنێت:

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە سیاسەتدا نە دۆستایەتى نە دوژمنایەتى بەردەوام نابێ، لەسەر هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەوەى دوێنێ ڕوویدا کۆتایی دونیا نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022) فازڵ میرانى، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر رووداوەکانى دوێنێى پەرلەمانى عێراق گووتى، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بووبێت، پێویسته‌ ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره‌ نەبێتەوە.

فازڵ میرانى، سەبارەت کێشەکانى دوێنێى ناو پەرلەمانى عێراق و کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى دەڵێت، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌رییه‌كه‌ درێژخایه‌ن نه‌بێت.

ئەو ئاماژەى بەوەشکرد، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی ده‌نگیان به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستان، یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌رگریكار و داكۆكیكاره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی یه‌كێتی له‌ناو پارتی. ده‌نگیان پێ نه‌دا، به‌ڵام نه‌بووه‌ رۆژی كۆتایی، دواتر به‌بێ ده‌نگی یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی بوو به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، كاتێكیش ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرت، دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ یه‌كێتی، ئه‌مه‌ی دوێنێش روویدا له‌وه‌ گه‌وره‌تر نییه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین