ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر دواکەوتنی نەوتی سپی داوای روونکردنەوە دەکات کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر دواکەوتووەو سەرۆکی لیژنەی نەوت و کانزاکان لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، داوای روونکردنەوەمان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022) نافیز مستەفا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و کانزاکان لە ئەنجوومەنى پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "نووسراومان کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی هەولێر، داوای روونکردنەوەمان کردووە تا ئێستا وەڵاممان بە دەست نەگەیشتووە."

نافیز مستەفا، سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی نەوتی سپی دەشڵێت ، "بە هۆى نەبوونى ڕێژى پێوستى نەوت لە کۆگاکان، هەروەها کێشە هەیە لەسەر دابەشکردنى نرخى نەوتەکە لە نێوان هەولێر و بەغدا، چونکە ئەوەى هەرێمى کوردستان دابەشى دەکات نرخەکەى (55) هەزار، بەڵام نرخى ئەوەى بەغدا (90) هەزار دینارە."

ئەو گووتیشى، داوامان بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی هەولێر کردووە، زانیارى تەواومان بدەنێ کە ئێستا ئەو نەوتەى لەبەردەستە بڕەکەى چەند و پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى چەندى تر دەخایەنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین