كازمى داواى هاوكارى زیاتر  هاوپه‌یمانان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ كریستین لامبرێت وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌ و داواى هاوكارى زیاترى له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ داعش كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌غدا مسته‌فا كازمى پێشوازى له‌ لامبرێت كردووه‌ و له‌ دیدارێكدا باس له‌ قۆناغێكى نوێى هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش بۆ حكومه‌تى عێراق كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا كازمى به‌ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیاى راگه‌یاندووه‌، له‌دواى ته‌واوبوونى رۆڵى شه‌ڕكه‌رى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق رۆلی راوێژكردن و مه‌شقكردن ده‌ستیپێكردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فه‌راهه‌م بكرێت و هاوپه‌یمانان رژد بن له‌ هاوكاریكردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان.

دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش هاوكارى عێراقى كرد، له‌ كۆتایى مانگى رابردوو مسته‌فا كازمى به‌كۆتاهاتنى رۆڵى جه‌نگاوه‌رى هاوپه‌یمانانى له‌ عێراق راگه‌یاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین