پارتى: ئەمڕۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق یەکلایی دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەحموود محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هاوبەشى هاوپەیمانى تەقدووم و عەزم لەگەڵ سەرۆک بارزانى دەخاتەڕوو و دەشڵێت، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ سوننەیە و ئەمڕۆش کورد کاندیدێک بۆ جێگرى سەرۆکى پەرلەمان دیارى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە هەشتى کانوونى دووەمى (2022)، مەحموود محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان سەرۆک و بارزانى و محەمەد حەلبووسى و شاندى یاوەرى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو.

 مەحموود محەمەد لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسى لەوەکرد، هەردوو هاوپەیمانى تەقدووم و سوننى کاندیدى خۆیان بۆ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دیاریکرد، ئێمەش ئەمڕۆ کاندیدێک بۆ جێگرى سەرۆکى پەرلەمان دیارى دەکەین.

هاوکات گووتیشى، ئەو شاندە هاوبەشەى پارتى و یەکێتى کە ئێستا لەبەغدان کارنامەیەکی پێشکەش بە لایەنە عێراقییەکان کردووە، کە بریتییە لە داخوازییەکانى خەڵکى کوردستان، بۆ ئەوەى کورد بەشدارى ڕاستەقینەى هەبێ لە حکومڕانیێت لە عێراق.

سەبارەت بە دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا لەگەڵ یەکێتى هیچ کاندیدێک دیاری نەکراوە، هێشتا کاتیش ماوە، چونکە سبەى لە یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى عێراق ئەم پۆستە یەکلایی ناکرێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین