شاندێکى باڵاى هاوپەیمانى تەقەدووم و عەزم گەیشتنە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى هاوبەشى هاوپەیمانى تەقەدووم و عەزم گەیشتنە هەولێر و هەر ئەمڕۆ شاندە هاوبەشەکە لە بارەگاى بارزانى لەگەڵ سەرۆک مسعود بارزانى کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە هەشتى کانوونى دووەمى (2022)، شاندێکى هاوبەشى هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازییان لێکرا.

وا بڕیارە شاندە هاوبەشەکەى تەقدووم و عەزم لە دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مسعود بارزانى، سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتیش بکەن.

هاتنى ئەم دوو شاندە بۆ هەولێر لە کاتێکدا، دوێنێ هەینى شاندى هاوبەشى پارتى و یەکێتى لە بەغدا لەگەڵ هەر یەکە لە رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی تەقەدووم و هاوپەیمانیی عەزم کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین