کۆبوونەوەى شاندى هاوبەشى پارتى و یەکێتى  لەگەڵ لایەنە شیعى و سوننەکان بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

شاندێکى هاوبەشى پارتى دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بەرنامەیەکى هاوبەش گەیشتنە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشیان لەگەڵ دەستەى سیاسى رەوتى سەدر بوو.

ئەمڕۆ هەینى حەوتى کانوونى دووەمى (2022، شاندى هاوبەشى پارتى و یەکێتى بە سەرۆکایەتى هۆشیار زێبارى و عیماد ئەحمەد گەیشتنە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سوننى و شیعییەکان، لەوانە رەوتی سەدر، عەزم و تەقەدووم.

لە دواى گەیشتى شاندى کوردیى بۆ بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەوتى سەدر ئەنجامدا، هۆشیارى زێبارى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوکەیان لەگەڵ رەوتى سەدر ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکى ڕاشکاوانە و روونمان لەگەڵ دەستەى سیاسى رەوتى سەدر ئەنجامدا سەبارەت بە شایستە نیشتییمانییەکان.

هۆشیارى زێبارى گووتیشى، ڕۆژى (9-1-2022) یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجام دەدرێت، دەبێ هەموومان سوود لەو دەرفەتە وەربگرین، دەبێ بیسەلمێنن کە ئەنجامى هەڵبژاردن و دیموکراسى بڕیار لە چارەنووسى عێراق دەدەن.

وا بڕیارە کۆبوونەوەکانى شاندى هاوبەشى پارتى و یەکێتى بەردەوام بێت و سبەش لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆببنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین