پارتى و یەکێتى لەسەر چەند پرسێکى ناوخۆى هەرێم و بەغدا بڕیار دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

دوو شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان دوێنێ لە هەولێر و سلێمانى کۆبوونەوە، ڕاگەیێندراوى هاوبەشى هەردوو کۆبوونەوەکە هاتبوو، پێکەوە بە یەک وەرەقە دەچنە بەغدا و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش لە کاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، بە دوو شاندى جیاواز لە بارەى پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و پرسى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنى هەرێم و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دواى کۆبوونەوەیان چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى هەولێر، هۆشیار زێبارى، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، بۆ چوونە بەغدا پەیوەندیى پارتى و یەکێتى بنەڕەتییە، حەزیش دەکەین لایەنەکانى ترى کوردستانیش بەشدار بن،بەمەیش ڕۆڵمان بەهێزتر دەبێت.

لەبەرامبەردا عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە سەرۆکایەتى شاندى حیزبەکەى دەکرد گووتى،  دەڵێت، دەچینە بەغدا بۆئەوەی مافی کورد و مافی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەین، شانبەشانی ئەوەی کە موستەحەقاتی کورد لە کابینەی داهاتوو و دەوڵەتی عێراق دەستنیشان بکەین.

دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەى هەولێر، پارتى و یەکێتى لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا دەڵێن، رێککەوتن بە شاندێکی هاوبەشی کوردستانی، پرۆسه‌ی دانووستاندن له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستپێبكه‌ن و وەرەقەیەکی کاری هاوبەش ئامادە کراوە.

 هەر دوێنێ لیژنەى هاوبەشى کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى لە سلێمانى کۆبوونەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت، هەروەها بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوى کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای ھەرێمی کوردستان بنێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین