پارتى و یەکێتى: کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بڕیاردرا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى کانوونى دووەمى (2022)، شاندى پارتى و یەکێتى لە سلێمانى دەربارەى پرسى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان کۆبوونەوە.

دواى کۆبوونەوەى شاندى نێوان پارتى و یەکێتى لە سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەمی 2020 شاندیکی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون ک پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت".

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى، کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت و دەشڵێت، "ھەردوولا جەختیان لەوەکردەوە بەپێی رێککەوتنی سیاسی 5/3/2019ی نێوان ھەردوولا و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حزب، بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێژن، بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتووەوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین