پارتى هەڵوێستى خۆى لەبەرامبەر رەوتى سەدر و چوارچێوەى هاوئاهەنگى ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر هاتنى شاندێکى باڵاى رەوتى سەدر و ناڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی شاندی ئێمە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاتنی شاندى رەوتی سەدر بۆ پرسى یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو کە وا بریارە بڕیارە رۆژی (9-1-2022) ئەنجام بدرێت، پێشتریش هەندێک لێکتێگەیشتن لەنێوانمان هەبووە بۆ چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

ئەو زیاتر روونیکردەوە، ئەوان باسی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن، ئێمە پێمانوایە ئەو حکومەتە دەبێ دەرگا و پەنجەرەکانی کراوەبن بۆ هەموو لایەنەکان و تێیدا بەشداربن، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەوەدا تەنها ئەو لایەنانە بەشداربن کە لە هەڵبژاردن دەنگی زۆریان هێناوە، بە بۆچوونی ئەوان ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز هەبێت، دیموکراسی دەچەسپێت، بەڵام تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ بەغدا، لەو نیشتمانەی هەمانە وەک کوردستان بەشداریشین لەو نیشتمانەی پێی دەڵێن عێراق، کۆمەڵێک کێشەی نەتەوەییمان هەیە کە ئەوان نیانە، بۆیە دەبێ لەنێو کارنامەکەمان ئەوە رەنگبداتەوە، ئەمانە خاڵى جیاوازى ئێمە لەگەڵ ئەوان.

مەحموود محەمەد لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسى لەوەشکرد، سبەى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە و گووتیشى، کۆبوونەوەکەی سبەی، دوو لیژنە کۆدەنەوە، یەکێک لە لیژنەکان تایبەتە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغدا، کە پێویستە لێرەوە کارنامەی لەسەر دروست بکرێت، سەبارەت بە بۆچوونمان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها ئەو مافانەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هەیەتی، بابەتە گرنگەکانی خەڵکی کوردستان لە کارنامەکەدا جێی بکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین