پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق سبەى کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو لیژنانەى پێشتر لەلایەن لەنێوان یەکێتی و پارتی پێکهاتبوو، لە کۆبوونەوەی سبەی نێوان شاندی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت بۆ کاراکردنەوە لیژنەکان.
پێشتر پارتى و یەکێتى لە کۆبوونەیەوەکدا لە سلێمانى ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنى چوار لیژنەى هاوبەش، لەوانە لیژنەى گفتوگۆکردن لەگەڵ بۆ پێکهینانى حکوومەت، لیژنەى نووسینەوەى ڕێککەوتنێکى نوێى ستراتیژى، لیژنەى ڕاگەیاندنى هەردوو لایەن.
وا بڕیارە سبەى هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى یەکێک لەو تەوەرانەى گفتوگۆى لەسەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسى پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکدەنگی کوردە لە بەغدا.
ستران عەبدوڵا سەبارەت بە کاندیدى کورد بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق گووتیشى، تا ئێستا هیچ کاندیدێک بۆ پۆستە سەرەکییەکانی بەغدا دیار نەکراوە، بەڵام ئەوەی لەلایەن یەکێتی لە رووی مەبدەئییەوە جێگیر بووە، پۆستی سەرۆک کۆمار ئیستحقاقی کوردە و لەنێو کوردیش هی یەکێتییە، ئەمە لەلای یەکێتییەوە بڕاوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment