ئەمساڵ هەردوو لیوا هاوبەشەکە تێکەڵ دەکرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، جەبار یاوەر ئەمنیدارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگە، دەربارەى دەستبەکربوونى دوو لیوا هاوبەشەکە ڕایگەیاند، ئەم دوو لیوایە بڕیار بوو لە ناوەڕاستى ساڵى ڕابردوو دەست بە کارى خۆیان بکەن و دابەشبکرێن، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە کەوتۆتە بوارى جێبەجێکردن.
جەبار یاوەر بە ڕووداوى ڕاگەیاندووە، لەم مانگەدا وا بڕیارە هەردوو لیواکە دەست بە مەشقى هاوبەشى سوپاى عێراق بکەن.
ئەمنیدارى گشتیى وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت، هەردوو لیواکەى پێشمەگە و سوپاى عێراق بە جیا مەشقیان ئەنجامداوە لە بنکە سەربازییەکانى خۆیان، لەم ماوەیە هەردوو لیواکە دووبارە لە بنکەیەکى سەربازیى عێراقى مەشقیان پێدەکرێتەوە و دواتر بەسەر ئەو شوێنانە دابەشدەکرێن کە بۆشایى ئەمنى تێدا هەیە.
ئەم لێدوانەى جەبار یاوەر لە کاتێکدایە، لە کۆتایى مانگى (11)ـى (2021)، چەکدارانى داعش چەند جارێک لەسنوورى ناوچە کوردستانییەکان لە میحوەرى کوڵەجۆ و پردێ و گەرمیان پەلامارى هێزەکانى پێشمەرگەیان داوە کە بەو هۆیەوە چەندین پێشمەرگە شەهید بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment