لە (2021) زیاتر لە (12) هەزار تاوان لە هەولێر ڕوویداوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر کاروچالاکییەکانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەماوەى (2021) ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "(12645) تاوانى جۆراجۆر لە هەولێر سکاڵا یاسایى لەسەر تۆماکراوە."

ئەمڕۆ شەممە یەکى کانووى یەکەمى (2022)، هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەى یەک ساڵى ڕابردوو واتە لە (1-1-2021) تاوەکو (1-1-2022) لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، زیاتر لە "(12) هەزار سكاڵا له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، (11504) تاوان ئاشكرابوونه‌ و تۆمه‌تبارانیش بەپێى دراونه‌ته‌ دادگا."

هۆگر عەزیز روونیشکردەوە، بە شێوەى ڕێژەى "(91%)ى ئەو پەڕاوانەى لە بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر تۆمارکراون یەکلایی کراوەتەوە."

ئەو گووتیشى، موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، (5146) هەزار تۆمه‌تبار لە هەموو تاوانە جیاجیاکان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ده‌ستگیر كراون.

سەبارەت بە ئامارى تاوانى کوشتن و حاڵەتەکانى تەکردن لە ماوەى یەک ساڵى ڕابردوو، هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، (79) تاوانی كووشتن هەبووە‌ و (78)ـیان ئاشكرا بووه‌، هەروەها (28) حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن روویداوه‌ و (43) باندی رێگری كردن به‌ چه‌ك ده‌ستگیركراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین