سەرۆک بارزانى: لە دەستدانى ڕەسووڵ فەقێ خەسارەتێکى گەورەیە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، لە پرسەنامەیەکدا بە بۆنەى کۆچى دوایی ڕەسووڵ فەقێ، پێشمەرگەى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان دەڵێت، "سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم."

ئەمڕۆ شەممە یەکى کانوونى یەکەمى (2022)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە پەیامەکەیدا بۆ بنەماڵەى فەرماندە ڕەسووڵ فەقێ دەڵێت، "خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە."

 

دەقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی و، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و كوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین