عێراق 52 ملیۆن به‌رمیلى نه‌وت به‌ كۆریاى باشوور فرۆشتووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى كۆریاى باشوور عێراق له‌ ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ 52 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌ كۆریاى باشوور فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات چوار گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى نه‌وت بێت بۆ كۆریاى باشوور.

به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومركى كۆریاى باشوور كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى دووه‌م له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵى رابردوودا عێراق 52 ملیۆن و 406 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌نێوان مانگى كانوونى دووه‌م تا تشرینى دووه‌مى 2021 ره‌وانه‌ى كۆریاى باشوور كردووه‌.

ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ عێراق چواره‌م سه‌رچاوه‌ى گرنگى كۆریاى باشوور بێت بۆ نه‌وت، له‌دواى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌ و ئه‌مریكا و كوێت.

به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2020 هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ كۆریاى باشوور كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵى 2020 عێراق 68 ملیۆن و 516 هه‌زار به‌رمیلى به‌ كۆریا فرۆشتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین