زانا مەلا خالید: پارتى هیچ ڕێککەوتنێکى نەکردووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان، دەربارەى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "پارتى لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنە لە وادەى خۆیدا."

ئێوارەى ئەمڕۆ (30)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، زانا مەلا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە ئەکاونتى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکدا ڕایگەیاند، "پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌ واده‌ی خۆی و هیچ جۆره‌ ڕێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه‌."

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە بەشێکى ترى نووسینەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە "باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان."

ئەم قسانەى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لەکاتێکدا، پێشتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە سەرۆک مسعود بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، چونکە پارتى و یەکێتى ڕێککەوتوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین