پارێزگارى هەولێر زیانەکانى هەردوو لافاوەکەى هەولێر ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا زیانەکانى هەردوو لافاوى یەکەم و دووەمى هەولێرى خستەڕوو، هاوکات داواشى لەو کەسانە کرد کە زیانیان بەرکەوتووە بە هۆى لافاوەکەى ئەم دوایەى هەولێر، چونکە ئەمڕۆ دواین ڕۆژى تۆمارکردنى زیانەکانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو فۆڕمانەى تا ئێستاکە لە لایەن زیان مەندانى لافاوەکەى (17-12-2021) سێ هەزار و 276 فۆرم پڕکراوتەوە کە سێ جۆر زیانمەندبوونی تێدایە، بەشێکیان تەنیا کەلوپەلی ناوماڵ بووە، بەشێکیان دیوار و دەرگەی خانووەکانیان زیانی بەرکەوتووە.

پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە لە لافاوەکە زیانانیابەرکەوتووە و تۆمارکردن (1026) ئۆتۆمبێلن، کە بەشێکیان بە تەواوى لەکارکەوتوونە و بە کەڵکى چاککردنەوە نایێن.

سەبارەت قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى (30-10) مانگى ڕابردوو، پارێزگارى هەولێر دەڵێت، بەپێی خەمڵاندنەکان لافاوەکەی یەکەم زیانی پێنج ملیار و 853 ملیۆن هەبووە، ئەو پارەشی بۆ قەرەبووی ئەو زیانلێکەتووانە کۆکراوەتەوە چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار بووە و ئەوەی دیکەشی کە ملیارێک و 393 ملیۆن دینارە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.

دەربارەى لافاوەکەى هەولێر لە و (17-12) ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی پارێزگای هەولێر، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە  (21) ملیار دینارە، بەڵام ئەم ژمارە بەرزدەبێتەوە و گۆڕانکارى بەسەردا دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین