ئێران مۆڵه‌ت دەداتە زیندانییه مه‌سیحییه‌كان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، غولام حوسێن موحسینی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، فه‌رمانی بۆ یه‌كه‌كانی دادوه‌ری و داواكاری گشتی له ئێران ده‌ركردووه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی و له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسی "بۆ ماوه‌ی (10)ڕۆژ مۆڵه‌ت به زیندانیانی مه‌سیحی بده‌ن."
سه‌باره‌ت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه تا ئێستا دیاری نه‌كراوه چه‌ند كه‌س له‌و بڕیاره سوود مه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی راگیراون، یاخود فه‌رمانی له سێداره‌دانیان هه‌یه، یاخود به‌هۆی تاوانی پیلان بۆداڕێژاو یاخود رفاندن زیندانی كراون، ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه.
ساڵانه عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی له جه‌ژن و بۆنه ئیسلامییه‌كان لێبوردن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری زیندانیان ده‌رده‌كات، ئه‌مساڵیش ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی رێنمایی ئه‌و بووه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مساڵ بڕیارێكی كه‌موێنه‌یه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌سته به بۆنه‌یه‌كی ئایینی مه‌سیحی.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران (83) ملیۆن كه‌سه، زۆرینه‌یان موسڵمانی شیعه مه‌زهه‌بن، په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سحیی (1%) دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێك پێكده‌هێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment