مانگی رابردوو نزیکەى دوو ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه‌ تورکیە

نوچەنێت:

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی توركیا، له‌ نۆ مانگی رابردوو یه‌ك ملیۆن و (800) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری توركیاش رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت داهاتی ئه‌و كه‌رته‌مان بگاته‌ نزیكه‌ی (35) ملیار دۆلار."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (25)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (عه‌ره‌بی 21) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی توركیا ژماره‌ی گه‌شتیاری وڵاتان بۆ توركیا مانگی رابردوو گه‌یشته‌ ملیۆنێك و (800) هه‌زار كه‌س، محه‌مه‌د نووری ئه‌رسه‌وی وه‌زیری گه‌شتوگوزاری توركیا رایگه‌یاند، "دەمانه‌وێت له‌ ساڵی داهاتوو داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری بگه‌ینینه‌ (34) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار."

سه‌باره‌ت به‌ داهاتی ئه‌و كه‌رته‌ له‌ ساڵی رابردوو وه‌زیری گه‌شتوگوزار ئاشكرای كرد، "ساڵی رابردوو داهاتی ئه‌و كه‌رته‌ (12) ملیار دۆلار بووە، بۆ ئه‌مساڵ پلانمان هه‌بوو ئه‌و بڕه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌ (100%) زیاد بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ساڵ ئه‌سته‌مه‌ بتوانین ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنین."

ده‌رباره‌ی ساڵی (2019)ش گوتی، "به‌ر له‌هاتنی په‌تای كۆڕۆنا داهاتی گه‌شتیاری ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند‌، (51) ملیۆن و (700) هه‌زار كه‌س سه‌ردانی توركیایان كرد، داهاتی ئه‌و ساڵه‌مان (34) ملیار و (500) هه‌زار دۆلار بوو، له‌و قۆناغه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كیمان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و رێژه‌یه‌یه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین