عێراق نزیكه‌ى 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگى تشرینى دووه‌م زیاتر له‌ 98 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، داهاته‌كه‌یشى زیاتر له‌ حه‌وت ملیار و 610 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى كانوونى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌، مانگى رابردوو "تشرینى دووه‌م" بڕى 98 ملیۆن و 192 هه‌زار و 317 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.

داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 610 ملیۆن و 850 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوور، 95 ملیۆن و 860 هه‌زار و 149 به‌رمیل ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌. له‌ نه‌وتى كه‌ركووكیش بڕى دوو ملیۆن و 32 هه‌زار و 685 به‌رمیل ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركى كراوه‌.

تێكڕاى نرخى هه‌ر به‌رملێك 77 دۆلار و 51 سه‌نت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین