سەرۆک بارزانى: جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانى نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى هەینى (24)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک بارزانى پەیامێکى بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم."
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە.
مسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment