بۆچى توركيا دەيەوێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەرمينيا ئاسايى بكاتەوە؟ شیکاری

نوچەنێت:

ياسەمين ئەيمەن

رۆژى (13)ى ئەم مانگە توركيا بۆ كۆتاييهێنان بەو ناكۆكييە مێژووييەى لەگەڵ ئەرمنيا هەیەتى، بە فەرمى نوێنەرى خۆى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە دياريكرد.

دواى ئەوەى يەريڤان گفتوگۆى بێ مەرجى لەگەڵ توركيا راگەياند، لە چەند رۆژى رابردوو ئەنقەرە هەوڵەكانى زياتر كرد، هۆكارى خێرابوونى هەوڵەكانى توركيا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەيەوێت هەژموونى خۆى لە ناوچەى قەوقاز بەهێز بكات، بۆ ئەوەش دۆخى بێ هيوايى ئەرمينيا لە رووسيا دەقۆزێتەوە، چونكە لە كاتى شەڕى نێوان يەريڤان و باكۆ لەسەر هەرێمى ناگۆڕنۆكەرباخ مۆسكۆ بێلايەن بوو، ئەوەش وايكردووە توركيا هەوڵبدات هەژموونى هێزە ناكۆكەكان لەو ناوچەيە كەمبكاتەوە بەتايبەت ئێران، لە هەمانكاتيش  لە قۆناغى داهاتوو دەبێتە هۆى كەمبوونەوەى فشارەكانى رۆژئاوا لەسەر سياسەتەكانى لەسەر ئەنقەرە.

پاڵنەرەكان

لە ساڵى (1993) بەهۆى ئەوەى ئەنقەرە رەتى كردەوە دان بەسەروەرى يەريڤان بنێت بەسەر هەرێمى كەرباخ ئەرمينيا سنوورەكانى بەرووى توركيا داخست، ئەوەش بووە هۆكارى دەستوەردانى سەربازى ئەنقەرە لە شەڕى نێوان ئەرمينيا و ئازربيجان، لە ساڵى رابردوو شەڕەكەى لە بەرژەوەندى باكۆ يەكلايكردەوە، لەو دۆخەى ئێستا چەند ئاماژەيەك هەيە بۆ ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكان و كۆتايىهێناتن بە ناكۆكى نێوانيان:

1ــ كاريگەرى پاڵنەرى ئابوورى نێوان هەردوو وڵات: دابەزينى بەهاى ليرەى توركيا بۆ ئاستێكى زۆر نزم پاڵنەرێكى گرنگە بۆ ئاساييكردنەوەى ئەو پەيوەندييانە، هەندێك پەرلەمانتارى ئەرمينيا لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ داواى ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكانى وڵاتەكەيان لەگەڵ توركيا كرد، كە پێويستە حكومەت پەيوەندييە ئابوورييەكانى لەگەڵ ئەنقەر ئاسايى بكاتەوە، بەتايبەت يەريڤيان چاوەڕوان ناكات بەو هاوكارييەى رووسيا رووبەڕووى بەربەستە ئابوورييە گەورەكان ببێتەوە.

2ــ رەجەب تەيب ئەردۆغان دەيەوێت دەرگاى وڵاتەكەى بەرووى ئەرمينيا بكاتەوە: لەكۆتايى مانگى ئابى ئەمساڵ رايگەياند، "هيچ رێگرييەك نييە بۆ ئەوەى هەنگاو بە هەنگاو پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئەرمينيا ئاسايى بكەينەوە، ئەگەر لە داهاتووش حكومەتى يەريڤان هەنگاوى ئەرێنى هاوێشت، دەرگا داخراوەكانمان بەڕووى يەريڤان دەكەينەوە." دواى ئەوەى حكومەتى ئەرمينيا ساڵى رابردوو لە شەڕى كەرەباخ شكستى هێنا، دەستەى ئەركانى سوپاى ئەو وڵاتە داواى لە سەرۆكى ئەرمينيا كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، سەرۆكى توركيا پاڵپشتى سەرۆك حكومەتى ئەرمينياى كرد، لە لێدوانێكى رايگەياند، "توركيا ئەو هەوڵەى سوپاى ئەرمينيا دەيەوێت دژ بە نيكۆڵ پاشينيان ئەنجامى بدات، كودەتاى سەربازييە، ئێمە هەموو جۆرە كودەتايەكى سەربازيى ڕەتدەكەينەوە، ئەگەر پێويستييەك هەيە بۆ گۆڕانكارى لە حكومەتى ئەو وڵاتە دەبێت ئەو كارە بۆ خواستى گەل جێبهێڵدرێت."

3ــ هەوڵى هاوبەش بۆ پاڵپشتى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان: هەردوولا لە پەيامەكانيان بۆ يەكترى پێشوازييان لە گفتوگۆكردن كرد، توركيا لە سەرەتاى ئەو مانگە رایگەياند، "لەو نزيكانە گەشتە ئاسمانييەکان بەگوێرەى پێويست دەستپێدەكەينەوە."

ئەرمينياش ئاماژەى بەوە كرد، "ئەوان ئامادەيى هەميشەييمان هەيە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان بەبێ مەرجى پێشوەختە." ئەوەش دەرى دەخات سياسەتى دەرەوەى ئەنقەرە بەسەركردايەتى ئەردۆغان بۆ چارەسەركردنى  ناكۆكييەكان لە وڵاتانى ناوچەكە گۆڕانكارى بەسەردا هاتووە.

ئامانجە جۆراوجۆرەكان

ئەو كاتەى ئەنقەرە بۆ چارەسەركردنى ناكۆكييەكان لەگەڵ يەريڤان زۆر گرنگە، چونكە گۆڕانكارييە گرنگەكانى بەسەر ئەو ناوچەيە داهاتووە ، رەنگدانەوەى لەسەر بەرژەوەندييەكانى توركيا دەبێت:

1ــ توركيا هەوڵدەدات پاشەكشەى مۆسكۆ لە يەريڤان بقۆزێتەوە: هەوڵەكانى توركيا بۆ قۆزتنەوەى پاشەكشەى رووسيا بەرانبەر ئەرمينيا گومانى بەرانبەر پاشەكشەى پاڵپشتييەكانى مۆسكۆ دروستكردووە، ساڵى رابردوو كە شەڕ لە ناوچەى كەرەباخ دروستبوو رووسيا بەشێوەيەكى بێلايەن مايەوە، مانگى تشرينى دووەمى رابردوو فاهان هۆنانيان وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەرمينيا رايگەياند، "بە دەسەڵاتدارانى رووسيامان راگەياندووە، بەبێ مەرجى پێشوەختە ئامادەين ناكۆكييەكانمان لەگەڵ توركيا چارەسەر بكەين، لە سۆنگەيەوە باردۆخێكى گونجاو بۆ ئەنقەرە دروستبووە لەسەر حيسابى رۆڵى رووسيا پێگەى خۆى لە ئەرمنيا بەهێز بكات.

هەرچەندە بنكەى مووشەكى رووسى لە شارى جيۆمريييە، بەڵام لەكاتى شەڕى ئەو دواييە بێلايەنى  ئەو وڵاتە گومانى لاى ئەرمينيا دروستكرد كە رووسيا هاوپەيمانێكى سەرەكى بێت.

2ــ جێگيركردنى جيۆستراتيژى توركيا لە ناوچەى قەوقاز: ويستى ئەنقەرە بۆ كۆتاييهێنان بە ناكۆكى لەگەڵ ئەرمينيا لە بەهێزكردنى هەژموونى خۆى لە ناوچەى قەوقاز جياناكرێتەوە، بۆيە يەكێك لەو دۆسيانەى توركيا دەتوانێت بۆ بەهێزكردنى خۆى لەو ناوچەيە بەكارى بهێنێت ئەو ئاساييكردنەوەيە، چونكە دەبێتە هۆى كردنەوەى سنوورى هاوبەشى نێوانيان و رێگەى وشكانى دەكاتەوە، كە هێڵێكى ئاسنى توركيا بە ناوچەى قەوقاز و ئەو وڵاتانە دەبەستێتەوە كە بە توركى قسە دەكەن، ئەوەش گەورەترين دەرفەت بۆ بازرگانى توركيا لەو ناوچەيە دەڕەخسێنێت، لەگەڵ ئەوەش دەرگاى بازاڕەكانى ئەرمينيا بەڕووى ئابوورى توركيا دەكاتەوە، ئەگەرێكى تريش ئەوەيە يارمەتيدەر دەبێت بۆ حكومەتى ئاكپارتى پەرە بە ناوچەكانى باكوورى رۆژهەڵاتى بدات، لەوێش هەندێك گەشە دەكات.

3ــ هاوسەنگى هەژموونى ركابەرەكانى توركيا لەو ناوچەيە: ئەنقەرە هەوڵدەدات لە رێگەى چارەسەكردنى كێشەكانى هاوسەنگى هێزە نەيارەكانى ناوچەى قەوقاز رابگرێت، بەتايبەت ئێران هەوڵدەدات لە رێگەى بەردەواميدان لە باشوورى قەوقاز بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەرمينيا بەشێك بێت لە هاوسەنگى هێزە نوێيەكان. لێرە بايەخى سەردانەكەى مانگى تشرينى يەكەمى ئەمساڵى وەزيرى دەرەوەى ئێران بۆ ئەرمينيا رێككەوتنى پەرەپێدانى سياسى و بەهێزكردنى ئابوورى دەردكەوێت، بەتايبەت دەكرێت يەريڤان بەهۆى سزا ئابوورييەكان هەناسەيەك بداتەوە بە ئێران.

لەو قۆناغەى ئێستا دەكرێت سووربوونى ئەنقەرە لەو هەنگاوانە لەگەڵ ئەرمينيا تێبگەين، بەتايبەت رووبەرى ئاڵۆزييەكانى نێوان توركيا و ئێران لەسەر پرسە ناكۆكەكان فراوانتر دەبێت، مانگى رابردوو ئازربيجان لە هەموو خاڵە سنوورييەكانى رێگرى لە بارهەڵگرە ئێرانييەكان كرد، ئەوەش ناكۆكى ئەو دوو وڵاتەى زياتر كرد، لەو هەنگاوەش توركيا پاڵپشتى باكۆى كرد، لێرەوە ئاڵۆزى نێوان تاران و ئەنقەرە زياتر بوو، چونكە پێشتريش ئێران رێگەى دابوو پەنابەرە ئەفغانييەكان لە سنوورەكانى بپەڕنەوە خاكى توركيا. 

4ـ كۆتاييهێنان بە فشارەكانى رۆژئاوا لەسەر سياسەتى توركيا: هەڵسەنگاندنە لە پێشينەكانى بۆ بەرژەوەندى توركيا لە ناوچەى قەوقاز دەخوازێت لەو قۆناغە لە ئەرمينيا نزيك بێتەوە، ئەوەش بەهۆى فشارە بەردەوامەكانى رۆژئاوايە لەسەر توركيا.

لە (18) تشرينى دووەمى ئەمساڵ بڕيارەكانى ئەنجومەنى گشتى يەكێتى ئەوروپا بۆ راگرتنى دانوستاندنى ئەندابوونى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا ئەوەى دەرخست، يەكێكى تر لە ئاڵۆزييەكانى توركيا لەگەڵ ئيدارەى بايدن پەيوەست بوو بە دۆسيەى ئەرمينيا.

ئەوە وايكردووە ئەو بڕوايە لاى ئەنقەرە دروست بێت، نزيكبوونەوەى لە ئەرمينيا دەبێتە رێگەيەك بۆ نزيك بوونەوە لە ئەوروپا، لە هەمانكاتيش پەيوەستبوونى بە مۆسكۆ كەم دەبێتەوە، بۆيە نەهێشتنى ناكۆكى و كردنەوەى سنوورەكان رۆڵى گەورە دەبينن لە بەرێوبردنى ئاسايشى باشوورى قەوقاز، چونكە رێڕەوێكى سەرەكيە بۆ گواستنەوەى و نەوت و گاز لەو وڵاتانە و دەرياى قەزوين بۆ رۆژئاوا.

ميراتى رابردوو

هەرچەندە بارودۆخێكى سياسى ئەرێنى لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هەيە، بەڵام ئەو ميراتەى رابردووى نێوان ئەنقەر و يەريڤان بەربەستێكى سەرەكييە لەبەردەم بەرژەوەندييە ئابوورييە هاوبەشەكان، چونكە تائێستاش توركيا سوورە دان بە كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكان دابنێت، ئەوە سەرەڕاى پاڵپشتى توركيا بۆ ئارزبيجان دژ بە ئەرمينا و هاوكارييە سەربازييەكانى لە ناوچەى كەرەباخ و جەختكردنەوەى يەكێتى خاكى باكۆ و سەروەرى بەسەر ناوچە ئازادكراوەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین