شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگى- شیعە، ئەمرۆ گەیشتە هەرێمى کوردستان  بە ئامانجى گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراقى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد، گەیشتە هەرێمى کوردستان،  بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان، بۆ گفتوکۆکردن لە بارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى، وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هێز و لایەنە کوردییەکان دەست بکەن بە کۆبوونەوە، لەسەر پرسى پێکهینانى حکوومەتى نوێى و داهاتووى پرۆسەى سیاسى عێراق لە  دواى هەڵبژادنى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین