یه‌كه‌م كتێب له‌باره‌ى جوگرافیای کشتوکاڵی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ کولتوور
كتێبێكى زانستى به‌ناوى "جوگرافیاى كشتوكاڵى" بڵاوكرایه‌وه‌ و نووسه‌ره‌كه‌یشى ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كتێبه‌ له‌م بواره‌دا به‌ زمانى كوردى بنووسرێت و بڵاو بكرێته‌وه‌.

سیهام میران، نوچه‌نێت

كتێبى "جوگرافیاى كشتوكاڵى" كه‌ له‌لایه‌ن دوو مامۆستاى زانكۆ، ئه‌حمه‌د جه‌لیل ئیسماعیل و محه‌مه‌د زاهیر كوخا سادق نووسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ى به‌ زمانى كوردى له‌م نزیكانه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د زاهیر كه‌ پرۆفیسیۆرى یاریده‌ده‌ره‌، له‌ زانكۆى كۆیه‌ مامۆستایه‌، له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچه‌نێت" باسى له‌ كتێبه‌كه‌ى كرد و گوتى، "یەکەم کتێبە لەسەر جوگرافیای کشتوکاڵی بە زمانی کوردی بوونی هەبێت. پێشتر کتێبی تر لەم جۆرە بوونی نەبووە، تەنیا بە وەرگێران هه‌بووه‌''.

دووپاتیشى كرده‌وه‌ کتێبیکه‌ ته‌واو ئەکادیمییە لەسەر میتۆدی زانستی پەیڕەوکراوە. ئەگەر وەك بابەت لە زانکۆکان بەکاربێت نزیکەی چواردە زانکۆ دەتوانێت پشتی پێ ببەستێ.

سه‌باره‌ت پرۆژه‌ى ترى محەمەد زاهیر باسى له‌وه‌ كرد كتێبێكى ترى ئاماده‌یه‌ ئه‌ویش له‌ بوارى جوگراقیایه‌، ئه‌و  گووتی، "لە ئێستا دا کتێبێکی ترم ئامادەیە بە ناوی (جوگرافیای بازرگانی نێودەوڵەتی)، لە قۆناغی کۆتایی دایە تەنیا پێداچوونەوەی کۆتایی ماوە".

ئه‌و كتێبه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگاى سۆفیا چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌، محه‌مه‌د زاهیر باسى له‌وه‌ كرد، چاپكردنى كتێبه‌كه‌ى به‌ گرنگ زانیوه‌ و هیچ ده‌سكه‌وتێكى مادى له‌به‌رانبه‌ر چاپكردنى نه‌بووه‌، ئه‌و نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆیه‌ له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "لەچاپكردنی کتێبەکەم هیچ شوێنێك پاڵپشتی نەکردووم بەهۆی ئەوەی کتێبێکی ئەکادیمییە، تەنیا کتێبێکی زانیاری بەخشە ئەگینا هیچ دەسکەوتێکم لێ بەدەست نەهێناوە".

کتێبی جوگرافیای کشتوکاڵی لە دوانزە بەش پێکهاتووە:
بەشەکانی پێکدێت لە :
- چەمك و زاراوەی کشتوکاڵ 
- گرینگی بوونی کشتوکاڵ 
- کاریگەری هۆکارە سروشتیەکان لەسەر بەرووبومی کشتوکاڵی 
- کاریگەری هۆکارە مرۆییەکان 
- بەروبوومە دانەوێڵەکان
- بەروبوومە شەکریەکان
- بەرهەمە رۆنیەکان
- سەوزەواتە وەرزیەکان
- میوەجاتە وەرزیەکان
- سامانی ئاژەڵ
- پەلەوەری مریشك


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین